PM:07:36:19/03/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆپی سانچۆ لە یاریگای
ئەمۆریمدایە و مانەوەی ئەو یاریزانە لە مان یونایتد کەوتووەتە سەر خواستی
راهێنەرەکە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئی ئێس پی ئێن، شەیتانە سوورەکان بڕیاریان
لەسەر چارەنووسی سانچۆی ئینگلیزی لە وەرزی داهاتوودا بۆ ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری
پورتوگالی جێهێشتووە.
کارگێری مانچستەر یونایتد بڕیاریدا دەستوەردان نەکات لە بڕیاری کۆتایی
سەبارەت بە داهاتووی جادۆن سانچۆ دوای ئەوەی هاوینی داهاتوو ماوەی خواستنەکەی
لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت.
ماڵپەرەکە
دوپاتیکردووەتەوە، بڕیاری بەرپرسانی مان یونایتد دوای ئەوە دێت، یانەی چێڵسی
ئامادە نییە بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی یاریزانەکە کارا بکات کە 25 ملیۆن پاوەندە.
سانچۆ لە سەرەتاکانی
یارییکردنی لەگەڵ بلوز ئاستێکی نایابی پیشاندا و لە ماوەی سێ یاریدا سێ گۆڵی
تۆمارکرد، بەڵام دواتر ئاستی دابەزینی بە خۆیەوە بینی و بە بەشداری لە 13 یاریدا
هیچ گۆڵێک و هیچ ئەستیستێکی نەکرد.
بیلال کاکە