کاساس: ئەیمەن ئامادەیە و متمانەم بە تیپەکەم هەیە

PM:09:41:19/03/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس رایگەیاند ئەیمەن ئامادەیە و متمانەی بە تیپەکەی هەیە بە ئەنجامێکی ئەرێنی بێنە دەرەوە لە یاریگا.

خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەر لە روبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی کوەیت وتی: یارییەکی گرنگە، بەتایبەتی کە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکدەبینەوە کە لە پاڵەوانێتی پێشووی کەنداودا بەهێز یارییان کردووە، بەڵام متمانەم بە تیپەکەم هەیە بە ئەنجامێکی ئەرێنی بێتە دەرەوە.

باسی لەوەشکرد، ئێستا یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ یانەکانیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەشداری دەکەن، ئەمەش زۆر گرنگە، پێشتر خراپ بوو بەڵام ئێستا خۆشبەختانە زۆر باشە.

دەشڵێت: دەمەوێت هاندەرانی ئامادەی یاریگاکە لەیەکەم خولەکەوە تا کۆتایی یارییەکە هانی هەڵبژاردەکە بدەن، ئەوە زۆر گرنگترە لە هاندانی سۆشیاڵ میدیا بۆ ئەوەی فساریان لەسەر دروست نەبێت.

دوپاتیشیکردەوە، ئەیمەن هیچ پێکانێکی نییە و ئامادەیە بۆ یارییکردن، درەوشاوەیی یاریزانەکانیان گرنگە بۆیان و باقی یاریزانەکانی دیکەش لە توانای جەستەیی باشدان.
بیلال کاکە