PM:01:49:18/03/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر مان سیتی نەتوانێت بگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی
وەرزی داهاتوو هالاند بیر لە رۆشتن بۆ ریاڵ مەدرید دەکاتەوە.
ئاستە خراپەکەی ئەم وەرزەی یانەی مانچستەر سیتی سەرجەم ئەستێرەکانی
یانەکەی نیگەران کردووە، بەڵام ئەوەی زیاتر بووەتە جێگای نیگەرانی یاریزانەکانی یانەکە
سەرنەکەوتنیانە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە ئیرلینگ هالاند نایەوێت
وەرزێک بەبێ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەسەرببات، هەربۆیە
لەئەگەری شکست هێنانیان لەگەشتن بەو پاڵەوانێتییە بیر لە رۆشتن دەکاتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ئەستێرە نەرویجییەکە ئامادەیە
لەگەڵ ریاڵ مەدرید گفتوگۆ ئەنجام بدات و وەرزی داهاتوو لەو یانە ئیسپانییە یاری
بکات.
گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ مان سیتی لە هاوینی ساڵی 2034
کۆتایی پێدێت و پێویستە رەزامەندی بەرپرسانی ئەو یانە ئینگلزییە بەدەست بهێنێت
بۆئەوەی ببێتە یاریزانی مێرێنگی.
ئیرلینگ هالاند لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری 137 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی 119 گۆڵ و 18 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.
چۆمان سدیق