کۆمپانی: هێشتا نیوەی رێکەمان ماوە بیبڕین

PM:12:35:13/02/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی رەتیکردەوە گەیشتبن بە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ و باسی لە یاری لیڤەرکوزنیش کرد.

پاش بردنەوەیان لە سێڵتیک، کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، رەنگە ئەو رستەی کە دەیڵێت زۆر چەقبەستوو بێت بەڵام ئەوان هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی 16 و نیوەی رێگەکەیان بڕیووە، لەگەڵ ئەوەشدا بردنەوەکەیان زۆر نایابە چونکە سێڵتیک لە یاریگای خۆیاندا شکستیان کەمە و بردنەوەی ئەم یارییەش بۆ ئەو جێگای دڵخۆشییە.

باسی لەوەشکرد، یاریکردن لە یاریگای سێڵتیک سەختە و دەبێت لە ئاستی خۆیان زیاتر پێشکەش بکەن تا بردنەوە بەدەستبهێنن، ئەوانیش لە ساختی یارییەکە تیگەیشتن و یارییەکی باشیان ئەنجامدا، 10 خولەکی کۆتاییش یارییەکی بەرگریان کردووە چونکە پێویست بوو.

وتیشی: ئێمە لە یاریگای خۆماندا زۆر باشترین، بۆیە هەوڵدەدەین لە یاری گەڕانەوەدا زۆر بە باشی یاری بکەین، لە ئێستادا یارییەکی گرنگمان هەیە لە رۆژی شەممە بەرامبەر لیڤەرکوزن، جارێ سەرنجمان لەسەر ئەوە دەبێت.