PM:04:04:09/11/2024
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارێسکا
دوپاتیکردەوە دەتوانن بردنەوە بەسەر هەموو یانەیەکدا بەدەستبهێنن و ئارتێتاش
رایگەیاند لە هەمووان زیاتر دەمانەوێت بیبەینەوە.
پێش یاریەکەی نێوان
هەردوو یانەی چێڵسی و ئارسناڵ، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری بلوز رایگەیاند، لە
ئێستادا بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕۆن وهاندەرانیان دڵخۆش کردووە، ئارسناڵ یەکێکە
لە باشترین یانەکان و هێزێکی زۆری هەیە.
مارێسکا وتی، ئێمە
دەمانەوێت کێبڕکێ بکەین و لە تواناماندایە بردنەوە بەسەر هەموو یانەیەکدا
بەدەستبهێنین، پێش هەموو یارییەک شیکاری بۆ ئاستی بەرامبەر دەکەم .
وتیشی، هیچ کاتێک
حەز بە شکست ناکەین و دەمانەوێت لە یاریەکەی ئارسناڵ باشترین ئەنجام بەدەستبهێنین.
لە بەرامبەردا
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، لە چەند یاری رابردوودا هەندێک
هەڵەیان کردووە و پێویستە چارەسەریان بکەن، هیچ یانەیەکیش هێندەی ئەوان حەزیان بە
بردنەوە نییە.
ئارتێتا دەڵێت، گەڕانەوەی
مارتن ئۆدیگارد زۆر پێویستە بۆمان بەڵام ناکرێت ئێمە تەنها پشت بە یەک یاریزان
ببەستین، بە هیچ شێوەیەکیش لە ئەگەری شکستدا مانای کۆتاییهاتنی وەرزەکە نییە.
رونیشیکردەوە،
بەرامبەر چەندین یانەی بەهێز یارییان کردووە و لە دەرەوەی یاریگای خۆشیان بە ئاستی
نایابەوە بینراون، پێویستە خۆیان لەگەڵ سەرجەم بارودۆخەکان بگونجێنن.
خ . ک