فەرمی .. دیشامپ لیستی یاریزانەکانی فەرەنسای راگەیاند

PM:09:59:19/03/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە بەرامبەر بە بەرازیل و کۆلۆمبیا بڵاوکردەوە و مباپێ بانگێشت کراوە.

دیدی دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لیستی کۆتایی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی دۆستانەی داهاتوو بڵاوکردەوە کە وابڕیارە لە 26ی ئەم مانگە بەرامبەر بە بەرازیل و لە 29ی مانگ بەرامبەر بە کۆلۆمبیا یاریی بکەن.

لە لیستەکەدا گرنگترین گۆڵپاریزەکانی هەڵبژاردەکە برتین لە شیڤالێر و ماک ماینان.

بۆ هێڵی بەرگری دیدیە دیشامپ گرنگترین ناوە دیارەکان بانگێشتی کردووە برتین لە لۆکاس دین و گۆستۆ و کۆناتێ و سالیبا و ئۆپامیکانۆ.

هێڵی ناوەراستیش گرنگترین یاریزانەکانی بریتین لە کاماڤینگا و رابیۆت و چوامینی و کانتی.

لە پێگەی هێرشبردنیش هەریەکە لە ناوە دیارەکانی وەک رایان شەرقی و عوسمان دیمبلی و دۆوی و ئۆلیسی و کیلیان مباپێ بانگیشت کراون.