PM:09:03:06/11/2024
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ بیرلەوە
دەکاتەوە لەساڵی داهاتوو پاش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی بەفەرمی وازهێنان لە
تۆپی پێ رابگەیەنێت.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی
پورتوگالی، ئەستێرەی یانەی نەسر، خۆی ئامادە دەکات بۆ بڕیارێکی چارەنووسساز سەبارەت
بە ژیانی تۆپی پێی لە کۆتایی ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزەدا.
گرێبەستەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر
لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، گفتوگۆش هەیە بۆ ئەوەی ڕازی بکەن گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە
وەرزێکی دیکە لە یانەکە بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەنووس حەواس
ئەڵ ئەید لە چاوپێکەوتنەکەیدا لە کەناڵە وەرزشییەکانی سعودیە ڕایگەیاند، ڕۆناڵدۆ
تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ ئەلنەسر بەردەوام دەبێت، بەڵام چاوەڕێی ئەوە ناکەم گرێبەستەکەی
نوێ بکاتەوە.
رۆژنامەنووسەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، زانیاریم هەیە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، دوای کۆتایی هاتنی وەرز، بڕیاری
وازهێنان لە یانەی نەسر دەدات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یانەکە گرێبەستێکی پێشکەش
بە ڕۆناڵدۆ کرد بۆ ئەوەی ماوەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام لە کۆتایی وەرزی ئێستادا دەردەکەوێت
کە ئایا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە یان واز لە یاریکردن دەهێنێت.
جێگای سەرنجە ڕۆناڵدۆی
تەمەن 39 ساڵ دوای ڕۆیشتنی لە یانەی مانچستەر یونایتد لە مانگی یەکی ساڵی 2023 پەیوەندی
بە یانەی نەسرەوە کرد، گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، کریستیانۆ لەم
وەرزەدا 14 یاری لەگەڵ یانەی نەسر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.