میسی بەشداری یاری کۆتایی جامی ئەمریکا دەکات یان نا؟

PM:04:07:25/09/2023

1252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشداریکردنی میسی لە یاری کۆتایی جامی ئەمریکا مسۆگەر نییە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشیبووە.

بڕیارە پێنجشەممە لە کاتژمێر سێ و 30 خولەکی بەیانیدا یانەی ئینتەر میامی لە یاری کۆتایی جامی ئەمریکای کراوە رووبەڕووی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ببێتەوە.

تاتا مارتینۆی راهێنەری ئینتەر میامی و سەرجەم یاریزانان و ئەندامانی ئەو یانەیە لە ئێستاوە لە دوو دڵیەکی زۆردان چونکە دڵنیان لەبەشداریکردنی لیۆنێل میسی لەو یاریەدا.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەشداری کردنی میسی لە یاری کۆتایی جامەکەدا بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی مسۆگەر نییە چونکە تا ئێستاش هەست بە ئازار دەکات و لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر بەو حاڵەتەی ئێستای بێت ئەوا ماوەی دوورکەوتنەوەی میسی زیاتر درێژدەبێتەوە و تەنانەت تاتا مارتینۆی راهێنەری ئینتەر میامی رایگەیاند ئەستەمە بتوانن باسی ئەگەری گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی میسی بکەن بۆ ئەو یاریە و چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی دوایین بارودۆخی دەکەن.

یانەی ئینتەر میامی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە رووبەرووی یانەی سینسیناتی بووەوە و بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی و لەو یاریەشدا میسی دوو ئەسیستی کرد.

خ . ک