PM:06:04:29/09/2021
2224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فرانس فوتبۆل کاتی ئاشکراکردنی پاڵێوراوان و ئاهەنگی خەڵاتی بالۆن دۆری بڵاوکردەوە.
گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فەرەنسی لە راگەیاندراوێکدا بلاویکردەوە کە هەشتی
مانگی 10ی داهاتوو ناوی پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بڵاودەکەنەوە.
گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، لە 29ی مانگی 11ی ئەمساڵدا ئاهەنگێکی تایبەت بۆ
خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەڕێوەدەچێت و ناوی یاریزانی براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە خەلاتی تۆپی ئاڵتونی خەڵاتەکانی بوشکاش بۆ
جوانترین گۆڵ و یاشین بۆ باشترین گۆڵچی ساڵ دابەشدەکرێت و پیشتریش ناوی پاڵێوراوەکان
ڕادەگەیەنن.
ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڕێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە فرانس فوتبۆل ئاهەنەگی
ئەنجامنەدا و خەڵاتەکەشی دابەشنەکرد.
تا ئێستا لیۆنیل میسی زۆرترین جار خەڵاتی بالۆن دۆری بردوەتەوە کە شەش جارە
و کریستیانۆ رۆناڵدۆش بە پێنج جار لە دووەمدایە.
خ . ک