مۆندیالی لاوان.. ئیسرائیل شکستی بە بەرازیل هێنا

PM:11:21:03/06/2023

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەمۆندیالی لاوان ئیسرائیل لە بەرازیلی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی.
لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی لاوان هەڵبژاردەی ئیسرائیل ڕووبەڕووی بەرازیل بویەوە و یاریەکەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
لە تایمی یەکەم یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی بەڵام گۆڵ تۆمار نەکرا.
لە تایمی دووەم بەرازیل لە خولەکی56 گۆڵێکی لەڕێگەی لیۆناردۆوە تۆمارکرد و دواتر ئیسرائیل لە خولەکی 60 لەلایەن خەلایلەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
بۆ یەکلاکردنەوەی یاریەکە پەنابرایە بەر تایمە زیادکراوەکان و لە خولەکی 90 ناسیمینتۆ گۆڵی دووەمی بەرازیلی تۆمارکرد بەڵام ئیسرائیل لە خولەکەکانی 93 و 105 دوو گۆڵی لەلایەن شیبلی و تورگیمانەوە تۆمارکرد و بردنەوەی بەدەستهێنا.