PM:04:29:02/06/2023
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ مانچستەر سیتی و
مانچستەر یونایتد یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەنجامدەدەن.
جامی یەکێتی ئینگلتەرا
لە کۆتا ساتەکانیدایە و سبەینێ شەممە هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و مانچستەر
یونایتد لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یاریەکە لە کاتژمێر
پێنجی ئێوارە و لە یاریگای ویمبڵێ لە لەندەنی پایتەخت بەڕێوەدەچێت و پاول تێرنی
ناوبژیوانیش یاریەکە بەڕێوەدەبات.
یانەی مانچستەر سیتی لە
قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەدەستهێنا و بەو هۆیەش گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکەدا.
لە بەرامبەردا یانەی
مانچستەر یونایتد لە هەمان قۆناغدا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە یانەی برایتۆنی
بردەوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەدەستهێنا.
مانچستەر سیتی بە
راهێنەرایەتی پیپ گوادریۆلا لەم وەرزەدا بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلتەرا و
ئامانجیان ئەوەیە سێ نازناوەکەی ئەم وەرزە بەدەستبهێنن لە کاتێکدا لە یاری کۆتایی
چامپیۆنز لیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرادان.
یانەی مانچستەر
یونایتدیش بە راهێنەرایەتی ئیریک تین هاگی هۆڵەندی ئامانجیان ئەوەیە دووەم نازناو
لەم وەرزەدا بەدەستبهێنن دوای ئەوەی نازناوی جامی کاراباوی ئەم وەرزەیان
بەدەستهێنا.
خ . ک