یۆڤانتۆس و میلان کێبڕکێی گواستنەوەی مۆراتا دەکەن

AM:11:25:26/03/2023

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس ڕکابەری میلان دەکات لەپێناو ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ مۆراتا.

یانەی یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان هەوڵدەدەن تواناکانی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی بەدەستبهێنن لەگواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە یۆڤانتۆس و میلان چاودێری ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید دەکەن وەک ئامادەکاریەک تا لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی پێشکەش بکەن.

ڕۆژنامە ئیتاڵیەکە ئاماژەی بەوەکرد کە گرێبەستەکەی مۆراتا لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید لە هاوینی 2024 کۆتایدێت و نرخی یاریزانەکە تەنیا 15 ملیۆن یۆرۆیە.

ڕونیشیکردەوە کە مۆراتا لەلایەن چەند یانەیەکی خولی ئەمریکیەوە گرێبەستی پێشکەش کراوە تا لە هاوینی داهاتوو ڕووبکاتە ئەو خولە.

لاگازیتا ئاماژەی بەوەکرد کە یۆڤانتۆس بەمەرجێک مۆراتا دەگوازێتەوە کە گرێبەستەکەی کەمبکاتەوە چونکە یانەکە دەیانەوێت ئاستی مووچەی یاریزانەکانیان کەمبکەنەوە.