AM:09:42:26/03/2023
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوای ئەوەی بووە
ڕاهێنەری بایرن میونشن داواکاری سەرەکی تۆخێل گواستنەوەی هاری کەین دەبێت.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی بڵاویانکردەوە کە هەلی یانەی بایرن میونشن ئەڵمانی بۆ
گواستنەوەی هاری کەینی ئینگلیزی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام بەهێزتر بووە دوای ئەوەی
یانە باڤاریەکە گرێبەستی لەگەڵ تۆماس تۆخێل ئەنجامدا و وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە
دەستبەکاردەبێت.
تۆڕی فوتبۆڵ 365ی
ئینگلیزی ئاماژەی بەوەکرد کە تۆخێل داوا لەکارگێڕی یانەکە دەکات گرێبەست لەگەڵ
یاریزانی نوێ ئەنجام بدەن و دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش دەبێت و ئامانجی
سەرەکیشی گواستنەوەی هاری کەین دەبێت.
ئەو تۆڕە ڕونیشیکردەوە
کە تۆخێل چەندین یاریزانی دیاریکردووە تا بیانگوازێتەوە لەبەرئەوەش بایرن میونشن
پێویستی بە پارە دەبێت کە ئەوەش مانای وایە هەندێک یاریزان لەهاویندا یانەکە
جێدەهێڵن.
بایرن میونشن خواستێکی
زۆری هەیە بۆ گواستنەوەی هاری کەین بەڵام یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لەبەرامبەر
دەستبەرداربوونی لەو ئەستێرەیە داوای زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەن دەکەن.