PM:11:42:29/01/2026
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کێشە کەوتووەتە لەنێوان ئیتیحاد و بنزیمە و یاریزانەکە داوای دوورخستنەوەی دەکات لە پێکهاتەی یانەکە.
بنزیمە دوای 14
ساڵ یاریکردن بۆ ریال مەدرید وەک بەشێکی گەورە لە پلانە درێژخایەنەکانی سعوودیە لە
ساڵی 2023 گواسترایەوە خولی ئەو وڵاتە کە براوەی باڵۆندریش بوو.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە پشتی بە راپۆرتێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی
بەستووە، کەریم داوای کردووە لە پێکهاتەی ئیتیحاد دووربخرێتەوە، هۆکارەکەشی
ناوەڕۆکی گرێبەستەکەیەتی.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکردووە، یانەکەی لە گرێبەستە نوێیەکەدا بەڵێنەکانیان شکاندووە، بە شێوەیەک بەڵێنی درێژکردنەوەی گرێبەستیان
پێداوە بەڵام تەنها پێنج رۆژ پێش داخستنی بازاڕی زستانە ئۆفەرەکەیان پێشکەش کردووە.
لیکیپ ئاشکرایکردووە، کارگێڕی ئیتیحاد نیازیان وایە لەم گرێبەستە نوێیە بنزیمە بەخۆڕایی
یاریی بکات جگە لە مافی وێنە، ئەوەش نیگەرانی بەڕێوبەری کارەکان و کەسە نزیکەکانی یاریزانەکەی لێکەتووەتوە و پێیانوایە ئەوەی
خراوەتەڕوو جۆرێکە لە بێڕێزی.