ریاڵ مەدرید بەڵێنێک بە رۆدریگۆ دەدەن

PM:07:31:05/03/2026

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدەرید بەڵینیان بە رۆدریگۆ داوە بەتەنها بەجێێ ناهێڵن و لە ساتی گەرانەوەی و پێشکەشکردنی ئاستێکی باش گرێبەستەکەی نوێ دەکەنەوە.

پاش ئەوەی رۆدریگۆ گۆوسی هێرشبەری ریاڵ مەدرید تووشی پێکانێکی سەختبوو بەم هۆکارەش تاوەکوو ساڵی 2027 ناگەرێتەوە یاریگاکان و تەنانەت ناتوانێت بەشداری جامی جیهانیش بکات.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید پشتگیری خۆیان بۆ ئەو یاریزانە دووپات کردووەتەوە و پێیان راگەیاندووە لەم بارودۆخە قورسەدا بەتەنها نابێت.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێرێنگی بەڵێنی ئەوەیان بە رۆدریگۆ داوە کەلە ساتی گەرانەوەی بۆ ناو یاریگاکان و پێشکەشکردنی ئاستێکی باش راستەوخۆ ماوەی گرێبەستەکەشی بۆ نوێ دەکەنەوە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە بەدرێسی یانەی شاهانە بەشداری 297 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 71 گۆڵ و 57 ئەسیست تۆماربکات و 13  نازناویشی لەگەڵ تیپەکەی بردووەتەوە.