AM:11:14:13/01/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی رایگەیاند ئاستی یاریزانەکانی زۆرباشبووە و
خیسیۆسیش وتی هۆکاری شکستەکەمان کارتە سوورەکە بووە.
سیمیۆنی ئینزاگی پاش بردنەوەیان لە نەسڕ وتی تۆمارکردنی
19 سەرکەوتنی لەسەریەک کارێکی ئاسان نییە و بەرهەمی خۆ ماندووکردنی هەموومانە.
وتیشی یاریزانەکانم بەگشتی ئاستێکی نایابیان پێشکەشکردوو
و توانیمان لە تیپێکی باش ببینەوە کە خاوەنی چەندین یاریزانی سەرسورهێنەرن
لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا.
ئینزاگی جەختی لەوەکردەوە کە کارەکانی دەستەی کارگێری
تیپەکەی بەدڵە و داوایان لێدەکات هەوڵی زیاتر بدەن لەپێناو تۆکمەکردنی ریزەکانیان.
لەلایەکیترەوە خیسۆسی راهێنەری نەسڕ ئاماژەی بەوەکرد
تاوەکوو پێش کارتە سوورەکە ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە.
وتیشی بێگومان هۆکاری شکستەکەمان کرانەدەرەوەی نەواف
عەگیدی گۆڵپارێز بوو.
راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە کە بەریەک کەوتنەکە
زۆرئاسایی بوو بڕوای وایە ناوبژیوان هەڵەی کردووە لە پێدانی کارتی سوور بە
گۆڵپارێزەکەی.
خیسیۆس لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە پیرۆزبای لە
هیلال دەکات و خاوەنی یاریزانی باش و راهێنەری نایابن و بەرامبەر تیپێکی گەورە
شکستیان هێناوە.