ڤیتینیا دەیەوێت لەبەر یاریزانێک مۆندیال ببنەوە

PM:09:10:14/01/2026

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیتینیا جەختیکردەوە لەدەستدانی جۆتا خەسارێکی گەورە بووە و دەیانەوێت لەبەر ئەو مۆندیال ببنەوە.

ڤیتینیای پورتوگالی، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە لێدوانێکیدا بۆ سی ئێن ئێن دەڵێت: ئامانجی بردنەوەی مۆندیال تەنها لە شکۆمەندی کەسی یان ناوبانگدا سنووردار نییە، بەڵکو ڕەهەندێکی مرۆیی تایبەتە کە پەیوەستە بە هاوڕێی کۆچکردوومان دیۆگۆ جۆتا.

ئەستێرە پورتوگالییەکە وتیشی: ئێمە دەمانەوێت نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنین، نەک تەنها لەبەر ئەوەی خەونی هەمووانە، بەڵکو بۆ دیۆگۆ جۆتاشە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قسەکردن لەسەری قورسە، کەس ئارەزووی ئەوە ناکات خۆی لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا ببینێتەوە، ئەوە خەسارێکی روخێنەر و خەمناک بوو بۆ هەمووان، ئەوەی زۆر نیگەرانی دەکات لەدەستدانی کەسی نییە، بەڵکو کاریگەریی لەسەر ئەو کەسانەیە کە لە دوای خۆی بەجێی هێشتووە.

ڤیتینیا دەشڵێت: ئەوەی قورسایی لەسەر دڵم هەیە سەبارەت بە دیۆگۆ، بیرکردنەوەیە لەوەی کە دایک و باوک و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی هەستیان چۆنە، هەروەها دەزانم کە چەندە سەختە لەدەستدانی.