PM:03:08:21/10/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ
بەردەوامی هەیە و چوارشەممە چەند یارییەکی گرنگ بەڕێوەدەچن.
لە کاتژمێر 10، یانەی ریاڵ مەدریدی
ئیسپانی لە یارییەکی بەهێزدا و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی
یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەکات.
ئەو دوو یانەیە لە مێژوودا 22 جار
رووبەڕووی یەکبونەتەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، یانەی شاهانە 12 بردنەوەی
بەدەستهێناوە و 30 گۆڵی تۆمارکردووە، خانمە پیرەکەش هەشت بردنەوەی هەبووە و 26
گۆڵی کردووە، لە دوو یارییشدا یەکسانبوون.
ریاڵ مەدرید لە دوو یاریی رابردووی ئەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا بردنەوەی بەدەستهێناوە و ئامانجی ئەوەیە سێیەم بردنەوەی
بەدوای یەک بەدەستبهێنێت تا لەم قۆناغەدا رووبەڕووی کێشە نەبێتەوە.
لە بەرامبەردا یۆڤانتۆس لە کۆتا شەش
یارییدا لە چامپیۆنز لیگ و خولی ئیتاڵیا هیچ بردنەوەیەکی نییە و لە پێنج یارییدا
یەکسانبووە و شکستێکی هەیە، دەیەوێت بە بەدەستهێنانی سێ خاڵ لەم یارییەدا
بگەڕێتەوە سەررێچکەی بردنەوەکانی.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی لیڤەرپوڵی
ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت دەبێتەوە.
لیڤەرپوڵ بە بارودۆخێکی باشدا تێپەڕنابێت
و دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە هاندەرانی ئاشتبکاتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی لە
کۆتا چوار یارییدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تووشی شکستهاتووە.
یانەی چێڵسی ئینگلیزیش لە یاریگای خۆیدا
ئامانجی ئەوەیە بردنەوە بەسەر یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی بەدەستبهێنێت،
تۆتنهام و مۆناکۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بایرن میونشنیش لە یاریگای خۆیدا
میوانداری کلوب بروج دەکات.
خ . ک