سەردێڕ:

لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە سوریا دوو سەرباز برینداربوون

PM:07:19:07/04/2022

3516 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی ئەمرییکەوە بڵاویکردەوە، دوای هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەیەک لە رۆژهەڵاتی سوریا دوو سەربازی ئەمەریکا برینداربوون.


بەرپرسەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاندووە، یەکێک لە بریندارەکان چارەسەری بۆ کراوە، لە ژێر چارەسەریدایە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام چاوگە ناوخۆییەکان باسیان لەوەکردووە، هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئێرانەوە بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی سوریا لەو ناوچانەدان کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن و داهاتەکەشیان سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات.













گەلەری