سەردێڕ:

وێنە.. کچێک لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر بروانامەی دبلۆمی لە زمانی ئینگلیزی بەدەستهێنا

PM:07:13:05/04/2022

7444 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لە مەرسیمێکدا لە چاکسازییەکانی ژنان و منالانی ھەولێر بڕوانامەی پێشکەش بە یەکێک لە سزادراوەکان کرد بەهۆی ئەوەی بڕوانامەی دبلۆمی بەشێوەی ئۆنلاین لە زمانی ئینگلیزیدا بە پلەی باڵا بەدەستهێنابوو.


وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، کوێستان محەمەد بەشداریکردووەلە مەرسیمێکدا لە چاکسازییەکانی ژنان و منالانی ھەولێر کە چاکسازییەکە بۆ یەکێک لە سزادراوەکانی رێکخستبوو، کە پلەی نایاب و یەکەمی پەیمانگا بروانامەى دبلۆمی لە زمانی ئینگلیزی بەدەستهێنابوو.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمە یەکەم جارە لە هەموو عێراقدا سزادراوێک بەو ئاست و پلەیە بڕوانامە بەدەست بهێنێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کچە چەند رۆژێکی دیکە ئازاد دەکرێت، بەو پێیەش، وادیارە ئەو کچە زیندانیە سزاکەی قورس نییە.

No description available.












گەلەری