وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، شەوی رابردوو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری
هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "شەوی رابردوو عەبدولحەمید عەلی
مەجید، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی
دوایی کرد."
باسی لەوەشکردووە، "ئەو
ئەندازیارە لە ساڵانی خزمەتکردنی لە وەزارەتدا،
دڵسۆزانە کارەکانی راپەڕاندووە و رۆڵێکی بەرچاوی لە پەرەپێدانی پرۆژە هەمەجۆرەکانی
خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کوردستان هەبووە."