سەردێڕ:

وێنە.. بەڕێوەچوونی جەژنی ئەکیتۆی ئاشورییەکان لە دهۆک

PM:12:33:01/04/2022

4212 جار خوێندراوەتەوە

١ی نیسانی هەموو ساڵێک دەکاتە جەژنی ئەکیتۆی ئاشورییەکان، یان جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشوری، لەو جەژنەدا وەکو نەریتێک ساڵانە فیستیڤاڵ و چالاکی جیاواز بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەمساڵیش لە دهۆک و هەولێر ئەو یادە کرایەوە.


لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە ئاهەنگ و فیستیڤاڵ لەلایەن ئاشورییەکانەوە لەو رۆژەدا ئەنجامنەدرا و بۆنەکان بچووک بوون؛ کە ئاهەنگەکانیان نزیکەی ١٢ رۆژ دەخایەنێت و بەدەر لە ئاهەنگ گێڕان سەیران و گەشتیشی تێدایە.

 

دوێنێ و ئەمڕۆش لە دهۆک و هەولێر ئاشورییەکان بە جل و بەرگی تایبەتی خۆیانەوە ئەو یادەیان کردەوە.

ساڵانەش لە هەرێمی کوردستان ١ی نیسان کراوەتە پشووی فەرمی بەبۆنەی ئەو جەژنەوە، بەڵام ئەمساڵ بەر رۆژی هەینی کەوت.

ئاشوورییەکان نەتەوەیەکن خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە کوردستان و ناوچەکانی دەوروبەریدا دەژین. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆریان کۆچیان کردووە بۆ قەوقاز و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و لە ئێستاشدا بەشێکی زۆریان لە نەينەوا وھەولێر و دھۆك دەژین.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان؛ وشەی ئاشور لەناوی خواوەندە سەرەکییەکانەوە وەرگیراوە و یەکەم پێتەختیشیان ھەر بەو ناوەوە ناونراوە. لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە لەبەرامبەر بنەماڵە بەھێزەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و سۆمەرییەکان و خۆرییەکان لە کوردستان و حیسییەکان لە ئەنادۆڵ، نەیانتوانی فەرمانڕەوایی خۆیان بچەسپێنن. بەڵام لە ھەزارەی دووەمەوە بوژانەوە و لە ڕووی شارستانییەتیشەوە بەرەو پێش چوون.

سەردەمی فەرمانڕەوایی ئاشورییکان دەکرێ بەسێ بەشەوە کە قۆناغەکانی (ئاشوری کۆن، ئاشوری ناوەند، ئاشوری نوێ)ن و مێژووەکەشیان بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە.

No description available.

 

No description available.No description available.No description available.












گەلەری