جێگری سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگه‌یاند، سه‌رۆكی روسیا سه‌ركه‌وتوو نابێت له جه‌نگی ئۆكرانیادا.
میرچا جوانا جێگری سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌باره‌ی ته‌واوبوونی مانگی یه‌كه‌می جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیاوە ئاماژەی بەوەکرد، "هێرشه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا جه‌نگێکی دڕندانه‌یه" و وتیشی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
جێگری سكرتێری
گشتیی ناتۆ هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر روسیا چه‌كی كیمیایی یاخود چه‌كی ئه‌تۆمی
بەکاربهێنێت ئه‌وا ناتۆ ناچار ده‌بێت رێوشوێنی پێویست بگرێته بەر.
ئەوەشی خستەڕوو،
"ناتۆ هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی به‌رگرییه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی
ئه‌تۆمیشه و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی یاخود سیسته‌مه ئاستبه‌رزه‌كانی دیكه سروشتی
جه‌نگی پوتین به‌رامبه‌ر ئۆكراینا له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌گۆڕێت.
دەشڵیت،
"ده‌توانم دڵنیایی ئه‌وه بده‌م كه ناتۆ ئاماده‌یه به شێوه‌یه‌كی گونجاو
وه‌ڵامی ئەو هەنگاوەی روسیا بداته‌وه".
ئاشکراشی کرد،
ئه‌و سزا توندانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر روسیا و زیانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته
له ئۆكرانیا له‌وانه‌یه وا له پوتین بكه‌ن جارێكی دیكه بیر له‌و هێرشه بكاته‌وه
كه كردوویه‌تییه سه‌ر ئۆكرانیا.
باسی لەوەشکردووە، رەنگەپوتین وای بیر لێ كردبێته‌وه ئۆكرانیه‌كان باوه‌شیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و پێشوازییان
لێ ده‌كه‌ن به‌ڵام له راستیدا به به‌رگرییه‌كی زۆر توند به‌رامبه‌ریان وه‌ستانه‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە
هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێینایە مانگی دووەمەوە و زیانی زۆری گیانی و مادی
بەر هەردوو وڵات کەوتووە.