سەردێڕ:

بایدن ناوێکی نوێ لە پوتین دەنێت

PM:11:08:26/03/2022

10524 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بە تۆمەتباری جەنگ ناوی برد، دووبارەی جۆوبایدنی سەرۆکی ئەمریکا ناوێکی نوێی بۆ پوتین هەڵبژارد و بە "قەساب" ناوی برد. دەشڵێت، "شەڕێکی درێژ لەبەردەممانە."


دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا چووە پۆڵەندای دراوسێی ئۆکرانیا و لەوێ چاوی کەوت بە ئاوارە ئۆکرانییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە ناچاربوون خاکی خۆیان بەجێ بهێڵین لەنێوەندی قسەکانیدا پوتینی بە قەساب ناوبرد.

جۆو بایدن لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا لە کۆشکی شاهانەی وارشۆ ئەوەی روونکردەوە کە ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا چیتر نابێت سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بکات.

سەرۆک بایدن وتی "ئەم پیاوە نابێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە." ئەو داگیرکارییەکانی روسیای لە ئۆکرانیا بە "شکستێکی ستراتیژی" بۆ مۆسکۆ ناوبردووە.

بایدن لەو وتارەکەیدا لە پایتەختی پۆڵەندا بەرخۆدانی ئۆکرانییەکانی لە دژی داگیرکارییەکانی ڕووسیا بە "شەڕی ئازادی" دژ بە سۆڤیەت بەراورد کرد و وتی جیهان دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ " شەڕێکی درێژ لەبەردەممان."

ئەو بە ئۆکرانییەکانی وت "ئێمە پشتیوانیتان لێدەکەین". بایدن ئاماژەی بە خەڵکی ئاسایی روسیا کرد و وتی ئەوان "دوژمنی ئێمە نین" و داوای لێکردن پوتین تاوانباربکەن بۆ ئەو سزا ئابورییە قورسانەی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە سەپێندراون.

هۆشداریشی دا بە ڕووسیا بستێک نەیەتە نێو خاکی ناتۆوەچونکە باجەکەی قورس دەبێت.













گەلەری