سەردێڕ:

هاتوچۆ لەبارەی دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

PM:04:35:26/03/2022

34100 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ تابلۆی ئینگلیزی و باریک بگۆڕن دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکەن، نەوەک لە دووکانی کەمالیاتدا دەستکاری بکەن چونکە ئەوە نایاساییە.


فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "هەموو ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ زمانی ئینگلیزی باریک، پێویستە بزانن گۆڕینی تابلۆیەکان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەکرێت بە رێکاری ئاسان نەوەک لە دوکانی کەمالیاتەکان."

ئاشکراشیکردووە، "گۆڕینی تابلۆکان لە دووکانی جوانکاری ئۆتومبێل دەچێتە خانەی ساختەکاری و سزای لەسەرە، جگە لەو سزایەی کە بە ئامێری پی دی ئای بۆ شوفێرەکە دەنێردرێتە بەشی یاساییش و نیشانەی رەفتارنەکردن دەخرێتە سەر ئوتومبێلەکە و شوفێرەکەش بە سزایەکی دارایی قورس سزا دەدرێت.

داواش دەکات، خەڵکی پەنا بۆ کاری نایاسایی نەبەن، لەکاتێکدا کارە راستەکە بەردەستە و ئاسانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەبێ دەرهێنانی "خروجییە" شۆفێران دەتوانن ببنە خاوەنی تابلۆی باریکی ئینگلیزی.













گەلەری