سەردێڕ:

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی بۆ رۆژی چوارشەممە دواخست

PM:03:08:26/03/2022

7284 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخست.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە بۆ دانیشتنێکی ئاسایی گۆڕی، رۆژی چوارشەممەی داهاتووی دەستنیشانکرد بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

ئەوەشی خستەڕوو، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانیشی بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخست.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمەبەسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئامادەنەبوونی ١٢٦ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان و تەواونەکردنی رێژەی یاسایی نەتوانرا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت.


 













گەلەری