سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆی ١٢٦ پەرلەمانتاری پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد

PM:02:35:26/03/2022

6256 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرجەم فراکسیۆنە هاوپەیمانەکانی ١٢٦ واژۆی پەرلەمانتارانییان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە ئامادەی دانیشتنەکەی پەرلەمان نابن.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاند، ئەحمەد ئەسەدی سەرکردە لە چوارچیوەی هەماهەنگی واژۆی ١٢٦ پەرلەمانتاری پێشەکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەکەن.

بەگوێرەی ئەو کاغەزەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە واژۆکان بەم شێوازەیە:

١-چوارچێوەی هەماهەنگی ٨١ پەرلەمانتار.

٢- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ١٨ پەرلەمانتار.

٣- هاوپەیمانی عەزم ١٢ پەرلەمانتار.

٤- ئیشراق کانون شەش پەرلەمانتار.

٥- دەنگی سەربەخۆکان سێ پەرلەمانتار.

٦-سەربەخۆکان یەک پەرلەمانتار.

٧- یەکگرتوی ئیسلامی چوار پەرلەمانتار.

٨- کۆمەڵی دادگەری یەک پەرلەمانتار.

 














گەلەری