سەردێڕ:

سەرۆکایەتی پەرلەمان زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدا

PM:02:10:26/03/2022

7300 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، سەرۆکایەیەتی پەرلەمانی عێراق زەنگی ئاگادارکردنەوەی پەرلەمانتارانی لێدا بەمەبستی چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان.


ئەمڕۆ شەممە، زیاد ئیسماعیل پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا، دوای لێدانی زەنگی ئاگادار کردنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دەستە دەستە پەرلەمانتاران دەچنە ناو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای کەمێکی دیکە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستدەکات بە ژماردنی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی لە ناو هۆڵی پەرلەماندا ئامادەییان هەیە ودواتر رایدەگەیەنێت ئایا رێژەی یاسایی تەواوبووە و دانیشتنەکە دەستپێدەکات یان دوا دەخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

نوێدەکرێتەوە...













گەلەری