سەردێڕ:

شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق روویدا و کوژراو هەیە

PM:12:00:26/03/2022

10520 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لەکاتى کێوماڵکردنى چەمى "رۆخانە" لەسنورى قەزاى داقوق شەڕ و پێکدادن لەنێوان سوپاى عێران و چەکدارانى داعش دروستبووە و دوو سەربازی عێراقی کوژران.


ئەمڕۆ شەممە، بوگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا، لەچەمى رۆخانەى سنورى قەزاى داقوق لەباشورى کەرکوک، لەکاتى کێوماڵکردنى ناوچەکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعشدا روویدا.

ئاماژەی بەوەشدا، کێوماڵەکە لەلایەن فەوجى یەکى لیواى ٤٥ى فرقەى هەشتى سوپاى عێراقەوە کراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئەنجامی پێکدادانەکە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو سەربازى سوپاى عێراق کوژراون.

دەشڵێت، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

 


سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری