AM:10:06:26/03/2022
3028 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە گڕکانی گەورەی تاڵ لە باشوری دورگەی مانێلا لە وڵاتی فلیپین دەتەقێتەوە و بەرزی دوکەڵ و خۆڵەمێش و پاشماوەکەی گەیشتووەتە هەزار و ٥٠٠ مەتر.
ئەمڕۆشەممە، دەسەڵاتدارانی فلیپین دانیشتوانی دورگەی مانێلایان ئاگادار کردووە بەهۆکاری ئەو مەترسییانەی گڕکانەکە هەیەتی ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
پەیمانگای
فیلیپین بۆ چاودێریکردنی چالاکییەک گڕکانییەکان و بومەلەرزەکان رایگەیاند،
گڕکانەکە بڕێکی زیاتری گاز و دووکەڵ و خۆڵەمێش فڕێدەداتە دەرەوە و ئەگەری روودانی
سۆنامی هەیە لە ناوچەکەدا.