سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە

PM:11:56:19/03/2022

11304 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری خاوەن موەلیدەکانی ناو شاری سلێمانی دەکاتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بەرنامەی کاری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکاندا دێت.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، - بەرنامەی کارکردنی بەیانیان لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک بۆ ٨:٠٠ی بەیانی نامێنێت و پێویستە نیوەڕوانیش لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆوە کار بە موەلیدەکان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی باس لەوەکراوە، کە گۆڕانکاری لە بەرنامەی پێدانی کارەبی موەلیدەدا لە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە تا دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە رۆژی ٢٦ی مانگدا دەبێت.

ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات و بەتێپەڕبوونی چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا پرۆسەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لە ئاست داواکارییەکانیاندا نییە.













گەلەری