بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە یانەیەکی شەوانەی شاری سلێمانی کەسێک کوژراوە و سێ کەس برینداربووە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕەتەقە لەیانەیەکی شەوانە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود کەسێک کوژراوە و سێ کەسیش برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی باسی لەوەشکردووە، سەرجەم بریندارەکان و کوژراوەکەش بە فیشەک پێکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە پلەی سەربازیی ئەفسەری هەبووە ویەکێکی دیکەش لە بریندارەکان بەهەمان شێوە پلەی ئەفسەری هەبووە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی زانیارییەکانی پشت راستکردووەتەوە و باسی لەوەشکردووە لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و دواتر زانیاری ورد لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.
کارزان تاریق، سلێمانی
شاڵاو عەلی، سلێمانی