PM:08:37:19/03/2022
13504 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق رایگەیاند، بەهاوکاری لایەنە ئەمنیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە عێراقدا ئاسایشی پاراستنیان بۆ دابین دەکرێت.
رەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق رایگەیاند، دوای کاراکردنی سیستمی ئاسایشی سایبەر کە سیستەمێکی گرنگە لەسەر هەموو لاپەڕە و هەموو ئامێرەکانی ئینتەرنێتی عێراق چالاککراوە هەوڵدەدەن پاراستن بۆ سەرجەم تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە عێراقدا دابین بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەماهەنگییەکی
باش بوونی هەیە لەنێوان دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای هەواڵگری عێراق و دەزگای ئاسایشی
نیشتمانی و وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەزگای زانیاری
و پەیوەندییەکان بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندی.
ئەمەش لە کاتێکدایە عێراق لەریزبەندی
خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ خێرایی هێڵێ ئینتەرنێت و رێژەی سەلامەتی و پاراستنی
تۆڕەکان کە لە وڵاتەکەدا زۆر کەمن.