ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند، دەیانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەستپێبکەن و بۆ ڕزگارکردنی سوریا لەو قەیرانەش چەندین جاریش بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ پەیامیان بۆ دیمەشق ناردوە.
ئاڵدار خەلیل لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا رایگەیاند، ئەوان بەردەوام بیر لە عەفرین دەکەنەوە و خۆیان رێکدەخەن و تێدەکۆشن بۆ ئازادکردنی.
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى
حزبەکەى، ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا و هێزەکانی نزیک لەو لە هەوڵی گۆڕینی
دیمۆگرافیای عەفرین و دەوروبەریدان و داگیرکردنی عەفرینیش هەوڵێک بوو بۆ لەباربردنی
دیموکراسی لە ناوچەکە.
سەبارەت بە کێشەکان نێوان
ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی باکوری خۆرهەڵات و حکومەتی سوریا، هاوسەرۆکی پەیەدە ئاماژەی
بەوەدا، دەبێت هەردوولا بە گفتوگۆ و دیالۆگ کێشەکانیانیان چارەسەربکەن و چەک کۆتا
کەرەستەبێت کە بیری لێبکەنەوە.