وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لەروبەڕوبوونەوەکانی نێوان ئۆکرانیا و روسیادا، ئاندرێ مۆردڤیچێڤ فەرماندەی فەیلەقی گشتی سوپای روسیا لەناوچەی باشوری ئۆکرانیا کوژراوە.
ئەمڕۆ شەمە وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لەتویتێکدا کوژرانی ئاندرێ مۆدڤیچێڤی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد تا ئێستا پێنج فەرماندەی سوپای روسیا لە روبەڕوبوونەوەکاندا کوژراون.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی
بەرگری ئۆکرانیادا باس لەوەشکراوە، لەئەنجامی رووبەڕوبوونەوەی هێزەکانی روسیا و لەدوای
تێپەڕبونی ۲٤ رۆژ بەسەر هێرشەکانی روسیا و بەرپرچدانەوەی هێرشە
یەک لەدوایەکەکانی داگیرکەران پێنجەم ژەنراڵی ڕوسیا کوژراوە.
ئاماژەشی بەوەش کردووە،
ئاندرێ مۆردڤیچێڤ، جەنەڕاڵی پێنجەم و فەرماندەی فەیلەقی ناوچەی باشوری ئۆکرانیا لەئەنجامی
روبەڕوبوونەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ سێ کەتیبەی هێزەکانیدا کوژراوە و بەشێک لەسەربازەکانیش
هەڵهاتوون.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی
٢٤ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیان پێکردووە و روسیا دەڵێت
بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیەتی و ئۆکرانیا و رۆژئاواش دەڵێن
هیچ پاساوێک نییە بۆ هێرشەکانی روسیا و ناپەسەندە و چەندین سزایان بەسەردا
سەپاندووە.