شەوی رابردوو لە شاری بەغدا بە دەسترێژی گوللـە ماڵی پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنی سەدر بە ئامانج گیرا.
فراکسیۆنی سەدر لەپەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو لە بەغدا دەستڕێژی گولـلە بەسەر ماڵی عەلی حسێن ئەلساعدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیاندا کراوە.
راگەیەنراوەکە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەک
لەگەڵ پەرلەمانتارێکی دیکەدا گێڕایەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، "ئەو چەکدارانەی دەستڕێژی گوللـەی
کەیان کردووە هۆکارەکەیان بۆ کێشەی پەرلەمانتارەکەی ئێمە لەگەڵ پەرلەمانتار عائیشە
ئەلمەساری گەڕاندوەتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک ناکۆکی لە نێوان عائیشە ئەلمەساری
و عەلی حسێن ئەلساعدی روویداوە و پاسەوانەکانیان لەناوچەیەکی بەغدا رووبەڕووی
یەکتر بونەتەوە، ئەو دوو پەرلەمانتارەش هەردووکیان دەرچووی یەک بازنەی هەڵبژاردنن
لە بەغدا.