نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت بە فەرمانێک بڕیاریدا بە راسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بەمەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە ٣٣ لە رۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ دەربارەی دەستنیشانکردنی رۆژی ١ی ١٠ی ٢٠٢٢ وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیاریدرا بە راسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی.
راگەیەنراوەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، ههماههنگییهكەش بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی
پڕۆسەی هەڵبژاردنە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە
کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.
ئەمە
لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی
بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی
بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق واژۆ
كرد.
لە راگەیەنراوەکەدا
هاتووە، لە فەرمانه هەرێمییهکهدا هاتووە، بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی ٢٠٠٥، یاسای
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، هەمواركراو، رۆژی ١ی ١٠ی ٢٠٢٢ی وەك رۆژی ئەنجامدانی
خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە،
هەر بەپێ فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پەرلەمان و حكومەت و كۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە رێكارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی
پرۆسەكە بكەن.