ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقی لە بەرنامەی تاوتێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، ئەگەر دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار بکرێتەوە نایاساییە، دەشڵێت، ئەگەر سبەینێ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی نەبێتەوە دەکەوینە بۆشایەکی دەستورییەوە.
بەهار مەحمود ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، دەبوایە سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندیدکردنی هۆشیار زێباری رەتبکردایەتەوە.
وتیشی، بۆیە
کاندیدکردنی هۆشیار زێباری رەتنەکرایەوە، چونکە هاوپەیمانی هەبوو لە نێوان سەدر و
حەلبوسی و بارزانیدا.
بەهار مەحمود باسی لەوەشکرد، بەپێی ماددەی ٣ی دەستوری عێراق نابێت
کاندیدی سەرۆک پەرلەمان تۆمەتی گەندەڵی لەسەر بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەگەر سبەینێ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی نەبێتەوە دەکەوینە بۆشایەکی دەستورییەوە، بەڵام سەرۆک کۆماری ئێستا دەتوانێت لە
پۆستەکەی بەردەوام بێت هەتا لایەنەکان رێکدەکەون.
سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو
ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی
تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دانیشتنەکە بەڕێوەنەچوو و سهرۆكایەتی
پەرلەمانی عێراق داوای لە لایهنەکان کرد پهله بكهن له گفتوگۆكانیاندا.
بڕیارە سبەینێ
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان
بەڕێوەبچێت و محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ و عەلا جبوری وەزیری بازرگانی میوانداری
دەکرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکان،
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی راسپاردووە لەگەڵ
سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆبێتەوە و لەبارەی دەستنیشانکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی
پەرلەمان گفتوگۆبکەن.