سەردێڕ:

دوبەی: جوانترین باڵەخانەی سەر زەوی بنیاد دەنێین

PM:11:30:03/02/2022

7628 جار خوێندراوەتەوە

حاکمی دوبەی محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە بەرواری ٢٢ی شوباتی ئەمساڵدا جوانترین باڵەخانەی سەر زەوی لە ئیمارات دەستپێدەکەن.


لە تویتەکەدا حاکمی دوبەی وێنەی نمونەیی باڵەخانەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە باڵەخانەکە دیزاینیکی تایبەتی هەیە لە رووی دەرەوە و رووپۆش کراوە بە نەخشی تایبەتی نووسین بە زمانی عەرەبی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی تایبەت دەبێت بۆ شانشینی عەرەبی و دەوڵەتی ئیمارات.

ئەم هەنگاوەی وڵاتی ئیمارات لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٠ ئەو وڵاتە بەرزترین تاوەری بە ناوی تاوەری خالیفە دروستکرد کە بووە هۆی سەرنجی زۆری گەشتیاران و هۆکاریک بۆ زیاتر بەرەوپیشچوونی ئیمارات.

No description available.












گەلەری