سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە کەشناسی هەرێمەوە

PM:11:04:14/01/2022

33124 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم شەو بارانبارین بە شێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام بێت، دەشڵێت، "لە ناوەندی پێنجوێن و سیدەکان و حاجی ئۆمەران بەفرێکی کەم دەبارێت."


ئەمڕۆ ھەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، پێشبینیدەکرێت ئەم شەو بارانبارین بە شێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ناوەراستی ھەرێم نمەباران و ھەندێ جار بارانی مام ناوەند دەبارێت و جار جارە ھەو‌رە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی، لە ناوچەکانی باکور نمەبارانێکی کەمی دەبێت، ھەروەھا، پێشبینیدەکرێت ناوچەکانی رۆژھەڵات و گەرمیان لە دوای نیوەشەوەوە بارانبارین دەستپێبکات.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ناوچەکانی راپەڕین لە دوای نیوە شەوەوە بارانی مام ناوەند و تەرزەی دەبێت.

کەشناسی ھەرێم پێشبینی ئەوەشی کردووە،‌ لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوریەکان بەفر دەبارێت و ھەندێک لە قەزاو ناحیەکانی وەکو پێنجوێن و سیدەکان و حاجی ئۆمەران بەفرێکی کەمی لێ ببارێت.

دەشڵێت، تەم لە ناوچەکانی باکور دروست دەبێت و مەودای بینین لە سەرجەم ناوچەکان کەمدەبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی کەشناسیدا ئاماژەی کردووە بە بڕی ئەو بارانەی لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا لە ھەندێک لە ناوچەکانی ھەرێم باریوە و تیایدا ھاتووە:

ھەولێر ١٣.٢ ملم

پیرمام ١٨.٤ ملم

شەمامک ٤.٤ ملم

سلێمانی ٢.٧ ملم

چەمچەماڵ ٤.٦ ملم

دھۆک ٥.٦ ملم

زاخۆ ١.٩ ملم

بارزان ١٣.٠ملم

بازیان ٩.٠ ملم

دەربەندیخان ١.٤ ملم

دوکان ٩.٢ ملم

حاجی ئۆمەران ٤.٦ ملم

ھەڵەبجە ٥.٤ ملم

ھەڵشۆ ٢٢.٠ ملم

مەیدان ٠.٢ ملم

سۆران ١٣.٠ ملم

پێبجوێن ٢٩.٢

ماوەت ٢٢.٤ ملم

قەڵادزێ ٣٤.٠ ملم

سمێلان ٤.٦ ملم

مێرگەسۆر ٨.٤ ملم

چۆمان ٣.٦ ملم

کەرکوک ٠.٣ ملم













گەلەری