سەردێڕ:

لە کارەباوە؛ دانیشتوانی ئەم شارە کارەبایان نابێت

PM:08:16:14/01/2022

21576 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای چەمچەماڵ ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەکاتەوە کە ئەمشەو بەشێکیان کارەبایان نابێت.


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای چەمچەماڵ رایگەیاند، "ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەکەینەوە کە ئەو هاوبەشانەی دەکەونە سەر فیدەری (٤) و فیدەری(٥)ی ناحیەی تەکیە، بەهۆی بەرکەوتنی یەکێک لە ویستگەکانی تەکیە بەهەورە بروسکە وێستگەکەیان لەکارکەتوە و ئەمشەو کارەبایان نابێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهیوای ئەوەی زیانەکان زۆر نەبێت و بەیانی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بتوانن وێستگەکە بکەنەوە کار."

ماوەی ٣٠ ساڵە لە هەرێم کێشەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان چارەسەرنەکراوە و کابینە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن، بەڵام کەمترین هەنگاوی کردەییان لەو بوارەدا ناوە.













گەلەری