وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت حکومەتی نوێی عێراق کێشە هەنوکەییەکان چارەسەر بکات، دەشڵێت، "پاڵپشتی ئەمریکا بۆ عێراقێکی سەقامگیر، ئاسوودە، دیموکرات و یەکگرتوو دووپات دەکەینەوە."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حەلبوسیدا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڵینکن بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی
پیرۆزبایی لە حەلبوسی کردووە و ستایشی رۆڵی پەرلەمانی لە پرۆسەی دیموکراتی عێراق و
ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی عێراق کرد."
راشیگەیاندووە، کە بڵینکن لەگەڵ حەلبوسی تاوتوێی پێک‌ھێنانی
حکومەتی نوێی کردووە کە دەبێت چارەسەری ئەو کێشە ھەنووکەییانە بکات کە عێراق رووبەرووی
بووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، "وەزیری
دەرەوە پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ عێراقێکی سەقامگیر، ئاسوودە، دیموکرات و یەکگرتوو
دووپاتکردەوە."
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م یه‌كه‌مین دانیشتنی
په‌رله‌مانی عێراق ٩ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجامدرا و له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆک و
دوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتار
باسم هاشان به پاساوی ئه‌وه‌ی كه دانیشتنه‌كه و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی
په‌رله‌مان یاسایی نه‌بوون سكاڵای له دادگا تۆمار كرد.
دادگای فیدراڵیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،
هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ سكاڵاكه‌ی باسم هاشان كردووه و بڕیاریان له باره‌وه داوه.
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی نوێی
په‌رله‌مانی عێراقی "به شێوه‌یه‌كی كاتی" رابگرێت.