PM:02:46:14/01/2022
7116 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتیانی کفری ئاگاداردەکاتەوە بەوەی یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەیەکی کفری لەکارکەوتووە و بەهۆیەوە کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتیانی کفری ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی باران و لێدانی هەورەبروسکەوە ئەمڕۆ یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری دەرچووە لە خزمەت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەش بەهۆی سوتانی یەکێک لە دژە
بروسكەكانی (مانیعە صواعق)ـەوە بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئاگاداری دانیشتووانی شارۆچکەی کفری
و ناحیەکانی دەوروبەری دەکەنەوە کە پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە تا چارەسەرکرنی
ئەو گرفتە.