سەردێڕ:

ئەو هێزە سەربازییانەى رەوانەی کازاخستان کرابوون کشانەوە

PM:01:29:14/01/2022

2820 جار خوێندراوەتەوە

ئەو هێزانەی رەوانەی کازاخستان کرابوون بۆ پاڵپشتی کردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە کشانەوە.


فەرماندەیی گشتی هێزەکانى رێکخراوى پەیمانى ئاسایشی گشتى کە لەلایەن روسیاوە سەرکردایەتى دەکرێت دووپاتیکردەوە کە کشانەوەی سەربازەکانیان بەپێی ئەو پلانە ئەنجام دەدرێت کە لەگەڵ وڵاتى کازاخستاندا داڕێژراون.

باسی لەوەشکردووە، هێزەکانی روسیا لە یەکەکانی ئاشتی پارێز ئامانجیان پاراستنی دامەزراوە فەرمیەکانی کازاخستان بووە و هەریەک لە هێزەکانی ئەرمینیا، بیلاڕوسیا و تاجیکستان بەردەوام دەبن لە کشانەوە و رۆژى ١٩ی ئەم مانگەش کۆتایی بە کشانەوەى تەواوى هێزەکان دێت لەو وڵاتە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ساڵەوە هاوڵاتیانی کازاخستان خۆپیشاندانی بەرفراوانیان لەو وڵاتە ئەنجامدا بە ئامانجی کەمکردنەوەی نرخی سوتەمەنی و سەرۆکی ئەو وڵاتەش داوای هاوکاری سەربازی پاڵشتی کرد بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە.








گەلەری