سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی هێرشکردنە سەر بارەگای تەقەدووم لە بەغدا

AM:09:14:14/01/2022

18736 جار خوێندراوەتەوە

حزبی تەقەدووم کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی خولی پەرلەمانیی پێنجەمەوە سەرۆکایەتی دەکرێت لە راگەیەنراوێکدا هێرەشی سەر بارەگاکەی "بە کارێکی تیرۆرستی" ناوبرد.


لە راگەیەندراوەکەی تەقەدوومدا هاتووە، "ئەم کردەوەیە هاوکاتە لەگەڵ دەستکەوتەکانمان بەهاوبەشیکردنی هاوپەیمانی وڵات بۆ کارکردن بۆ عێراقێکی ئارام و سەرفراز دوور لە بوونی هێزە میلیشیاییەکان."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەغدادی پایتەختی عێراق دوو هێرشی بەخۆیەوە بینی کە کرایە سەر دوو بارەگای هاوپەیمانێتییەکانی تەقەدوم و عەزم لە دوو ناوچەی جیاوازی شارەکە.

هاوکات، شەوی رابردوو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاویکردەوە کە هێرشی موشەکییان کراوەتە سەرو لەرێگەی سیستەمی بەرگرییەوە وەڵامی موشەکەکانیان داوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەردوو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم کە دوو هێزی سوننەن لە عێراق و بەجیا بەشداریی هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمیان کرد، هاویمانییەکیان لەژێر ناوی هاوپەیمانی سوننەکان پێکهێنا و بڕیاریشیاندا محەمەد حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید بکەن.

هاوکات، لە هەڵبژاردنی ١٠ی ترشینی یەکەمی ساڵی رابردوو، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی ٣٧ کورسی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر ١٤ کورسییان لە کۆی ٣٢٩ کورسی بەدەستهێناوە.


 لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.













گەلەری