بە گوێرەی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگاکانی ھەرێم، لە شەوی سەری ساڵدا زیاتر لە ١٠٠ منداڵ لە دایکبوون.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە شەوی سەری ساڵدا ٤٣ منداڵ بە ئاسایی و ١٤ منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەوی سەری ساڵ، ٢٣ کوڕ، ٢٠ کچ بە شێوەی ئاسایی لەدایکبوون و حەوت کوڕ و حەوت کچیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک ئاشکرای کرد، لە شەوی سەری ساڵدا ١١ کوڕ و نۆ کچ لەدایکبوون.
ھاوکات، تەندروستی ھەڵەبجەش ئاماژەی بەوەدا، لە کاتژمێر ١٢ی شەوی سەری ساڵ تائێستا حەوت منداڵ لەدایکبوون لە پێنج کچ و دوو کوڕبوون.
ھەروەھا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، لەشەوی سەری ساڵدا ١٩ منداڵ لە دایکبوون کە دووانەیەکیشیان تێدابووە.
دەشڵێت، منداڵە لەدایکبووەکان ١٢ کوڕ و حەوت کچ بوون. کە ١٣ منداڵییان بە رێگەی سروشتی و شەشی دیکەیان بە نەشتەرگەری لە دایک بوون.