لە کۆیە تا کاتێکی نادیار بە نزیکەی ٤٠٪ی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەستێندرا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیەش دەڵێت، "تکایە وریای بەکارهێنانی ئاو بن."
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاوبەشانە بڵاوکردەوە، کە ئاو لە پرۆژەی ئاوی تەقتەق ـ کۆیەوە وەردەگرن.
لە ئاگادارییەکەدا ئەوە هاتووە، "بەهۆی لێکترازانی بۆری ئاوی سەرەکی لە
هێڵی گواستنەوەی ئاو، پرۆژەکەمان وەستاندوە."
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمی چاککردنەوە لە هەوڵی چارەسەرکردندان، دەشڵێت، "تکایە
وریای بەکارهێنانی ئاو بن."
ئەوەش
لەکاتێکدایە، دوای ٣٠ ساڵ حکومڕانی بەرپرسانی کابینە یەک دوای یەکەکانی حکومەتی
هەرێم نەیانتوانیوە کێشەی بێ ئاوی و شکانی بەردەوامی بۆری و سەرچاوەکانی ئاو
چارەسەر بکەن.