PM:09:57:02/09/2026
836 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاشکرایکرد، لە کاتی رێکخستنی پرۆسەی تیروپشکی حەجدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک ناوی نەبوو "وەهمی" و چەندین سەرپێچیدا گرتووە کە ئامانجیان تێکدانی شەفافییەتی پرۆسەکە بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، تیمەکانیان لە رێگەی وردبینیی وردەوە توانیویانە ئەو ناوە نەبوو و (وەهمی) و دووبارانە دیاریبکەن، کە هەوڵدراوە لە تیروپشکەکەدا جێگیربکرێن، جەختیشی کردەوە، دەستەکە رێکاری تووند بەرامبەر هەر هەوڵێکی ساختەکاریی یان سەرپێچی دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی مافی هاووڵاتییانی شایستە نەفەوتێ.
بەپێی
وتەکانی مەسعودی، هەندێک لەوانەی خۆیان تۆمارکردووە هەوڵیانداوە بە بەکارهێنانی
ناوی نەبوو (وەهمی) یان زانیاریی نادروست شانسیان لە تیروپشکەکەدا زیادبکەن، بەڵام
سیستەمی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تەکنیکیی دەستەکە توانیویەتی ئەو ناوە نایاساییانە
ئاشکرابکات و بیانسڕێتەوە.
سەرۆکی
دەستەی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ١٠ی ئەم مانگە یان پێشتر لەو وادەیە ناوی براوەکانی تیروپشکی حەج رادەگەیەنن، کە پڕۆسەی تیروپشکەکە بە شێوازێکی تەواو
ئەلیکترۆنی و لە ژێر چاودێریی دادوەری و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بەڕێوەدەچێت،
تاوەکو دادپەروەری و شەفافییەت بۆ هەموو پێشکەشکاران دەستەبەر بکات.