PM:09:06:02/09/2026
828 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کار بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران دەکەن و دەتوانن لە هەر ساتێکدا هێرشی بکانەسەر، لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئەمریکاش جەخت دەکاتەوە، پێویست ناکات ئیسرائیل خەمی هەڵگیرسانەوەی شەڕی لەگەڵ تاراندا هەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یەکێک لەو شتانەی کە پێویستە لێی تێبگەین ئەوەیە، دواجار روبەڕووی ئێران دەبینەوە، روبەڕووی سەری هەشت پێ "ئەکتۆپوس" دەبینەوە و باڵەكانی دەقرتێنن و رژێمەکەی دەڕوخێنن، لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل لەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران هیچ نیگەرانییەکی نەبێت.
سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکراشیکرد، سەرجەم ئاژانس و دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە
ژێر رێنمایی ئەودا کار بۆ رووخاندن و یەکلاکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ ئێراندا دەکەن و
وتی: ئەو رژێمە لەسەر قاچێکی تەختە وەستاوە و دەیڕوخێنین.
لە
لایەکی دیکەوە و لە درێژەی هەڕەشەکاندا، ترەمپ لە پۆستێکی تۆڕی تروس سۆشیاڵدا دەڵێت، گەرووی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکەن، دوێنێش 28 بەلەم و کەشتیی سوپای
پاسدارانیان لەناوبردووە، دەشڵێت، لەوانەیە وا پێویست بێت دوای ئەوەی بە تەواوی گەرووی
هورمزیان کۆنترۆڵکرد ناوەکەی بگۆڕن بۆ گەرووی ترەمپ.