سەردێڕ:

پڕۆژەی ڕووناکی کێشەی تێکەوتەوە و لە چەند ناوچەیەک کارەبا بڕا

PM:12:49:02/09/2026

1168 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە پڕۆژەی ڕووناکی کێشەی تێکەوتەوە و لە چەند ناوچەیەکی سنوری دهۆک کارەبا کوژاوەتەوە و تیمی پڕۆژەکەش دەڵێت، کێشەکە تەکنیکییەو هەوڵدەدەن بەزووی چارەسەری بکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی کەورگۆسک هۆکار بووە بۆ پچڕانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی لە چەند ناوچەیەک.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارمەندەکانیان بەردەوام سەرقاڵی کارکردنن بۆ چاککردنەوەی وێستگەکە و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ ئەو ناوچانەی بێ کارەبا ماونەتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر دەکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

هاوکات، پێشتریش چەندین جار بەهۆی گرفتی تەکنیکی کێشە لە وێستگەکانی کارەبادا دروست بووە و بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا، بەڵام لایەنە پەیوەندارەکان بە خێرایی کێشەکانیان چارەسەر کردووە.

 


 













گەلەری